کوردستانی
یۆنامى پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ( یۆنامى ) رایدهگهیهنێت "پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و لەگەڵ کۆمیسیۆنى عیراق کار بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن دەکەن ".
لە راگەیاندراوێکدا نوێنەرایەتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق دهڵێت "پێشوازی لە دیاریکردنی 20ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
دهشڵێت "لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تردا کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
روونیشیكردووهتهوه "کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنێکی گشتگیر و ئازاد و دادپەروەرانە بە بەشداری سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێم".
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژی 20ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنى پەرلەمانی دیاریکرد.
پ ح ع