تەندروستی
پلە نایابهكان لەسەر ئاستی عیراق چوار پزیشكی سلێمانییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چوار پزیشكی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و خوێندكاری بۆردی عەرەبی بۆ نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون لەسەر ئاستی عیراق، توانیان پلەیەكی نایاب بەدەستبهێنن و بەسەركەوتوویی ئەو قۆناغە تێپەڕێنن".
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژهى بهوهكردووه "د. ئەڤین سەعدی داود، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی توانی پلەی یەكەمی بۆردی عەرەبی بەدەستبهێنێت، هەروەها د. ژیان مەحمود محەمەد جاف، توانی پلەی سێیەم و د.راز سیروان حەمەشەریف، پلەی شەشەم و د.هۆزان محەمەد، پلەی نۆیەمی بۆردی عەرەبی بەدەستبهێنێت".
ئهوهش هاتووه "لای خۆیەوە د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی پیرۆزبایی لە چوار پزیشكە سەركەوتووەکەی بۆردی عەرەبی كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامییان بۆ دەخوازێت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان".
پ ح ع