کوردستانی

بڕیارێكى نوێ له‌سه‌ر ده‌رهێنانى پاسپۆرت ده‌ركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێكى نوێ له‌سه‌ر ده‌رهێنانى پاسپۆرت ده‌ركرا

مه‌ودا میدیا-

پاسپۆرتی سلێمانی له‌ سه‌ر مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنانى پاسپۆرت هاوڵاتییان له‌ بڕیارێكى نوێ ئاگادار دەکاتەوە و ده‌ڵێت "بۆ له‌مه‌ودوا کارکردن بەسورەد قەیدی ئەلیکترۆنی راگیراوە".

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی  ئاماژه‌ه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "بەبڕیارێکی بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی بەغداد کارکردن بەسورەد قەیدی ئەلیکترۆنی لەتەواوی بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عیراق و هەرێم راگیراوە".

ده‌شڵێت "بۆ لەمەودوا هەر هاوڵاتییەک بیەوێت ببێتە خاوەن پاسپۆرتی عیراقی دەبێت کارتی نیشتمانیی پێبێت، پاشان مامەڵەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر سورەد قەیدی ئەلیکترۆنی بێنیت لەشوێنی کارتی نیشتمانیی ئەوا مامەڵەکەی بۆئەنجام نادرێت".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئەم بڕیارە ئەو هاوڵاتییانەش دەگرێتەوە کە لەوڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە یان دەگەڕێنەوە و  بیانەوێت مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئەنجام بدەن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان