کوردستانی
گۆڕان پێشوازى له دیاریكردنى وادهى ههڵبژاردن دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بزووتنەوەی گۆڕان، رایدهگهیهنێت "ھیوادارین لەمپەڕە سیاسی و یاسایی و تەکنیکییەکان جارێکی دیکە نەبنە ھۆی دواکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
سهبارهت به دیاریكردنى وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، له راگەیەندراوێکدا بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژهى بهوهكرد "داواکارن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، بە زوویی ھەستێت بە داڕشتنەوەی خشتەی زەمەنی پرۆسەکه".
دەقی راگەیەندراوەکە:
پێشوازی لە دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە (٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دەکەین.
ھیوادارین لەمپەڕە سیاسیی، یاسایی و تەکنیکییەکان؛ جارێکی دیکە نەبنەھۆی دواکەوتنی پڕۆسەکە و ھەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.
داواکاریشین کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، بە زوویی ھەستێت بە داڕشتنەوەی خشتەی زەمەنی پرۆسەکە و دەرفەت بدرێتە سەرجەم لایەنەکان بۆ سەرجەم قۆناغەکانی پرۆسەکە، بەتایبەت درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی لیست و ھاوپەیمانی و پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان.
ھاوکات، ھەلومەرجێک بڕەخسێت ڕەوایەتی پرۆسەکە و پاک و بێگەردی دەنگدان پارێزراوبێت، بەمەش ھەڵبژاردن ببێتە وێستگەی چارەسەری کێشە و قەیرانە سیاسیی و ئیداریی و دامودەزگایی و داراییەکان، نەک بە پێچەوانەوە گرێکوێرەی کێشەکان ھەرێم ئاڵۆزتر بکات.
بزووتنەوەی گۆڕان
٢٦ی ٦ی ٢٠٢٤
پ ح ع