کوردستانی

كورد سێ به‌شى پۆسته‌كان به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى نێوان یه‌كێتی و پارتییه‌وه‌ له‌ ده‌ستده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كورد سێ به‌شى پۆسته‌كان به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى نێوان یه‌كێتی و پارتییه‌وه‌ له‌ ده‌ستده‌دات

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى نێوان یه‌كێتی و پارتی، كورد سێ به‌شى پۆسته‌ كارگێڕییه‌كانى سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌واى له‌ ده‌ستداوه‌ و به‌رپرسێكى یه‌كێتییش رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ یه‌كگرتنیان ده‌بوونه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سیاسی و پۆستى باشتریان به‌ده‌ستده‌هێنا"، ده‌شڵێت "هه‌وڵى زۆریان له‌گه‌ڵ پارتى داوه‌، به‌ده‌نگییانه‌وه‌ نه‌هاتوون".

غیاس سورچى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى 7ى نه‌ینه‌واى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆى لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌كانیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتى هیچ نزیكییه‌كیان له‌ پارێزگاكه‌ نه‌بووه‌، ئه‌یگینا پۆستى باشتریان له‌و سنووره‌ به‌ده‌ستده‌هێنا و ده‌بوونه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌".

وتیشى "له‌ ئێستادا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبوون كه‌ به‌ره‌یه‌كیان نه‌جم جبوورى، پارێزگارى پێشووه‌ كه‌ پارتی له‌گه‌ڵیاندایه‌ و به‌ره‌كه‌ى تر ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌ نزیكن".

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتى له‌و سنووره‌،  به‌رپرسى راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى 7ى نه‌ینه‌وا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "زۆر هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ پێشتر به‌ یه‌ك لیست دابه‌زن به‌ڵام پارتى به‌ده‌نگیانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ و ئه‌و كێشه‌یه‌ى له‌ كه‌ركوك هه‌یانه‌ له‌ نه‌ینه‌واش ره‌نگى داوه‌ته‌وه‌"، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت "له‌وێ لێكتێگه‌یشتن نه‌بێت لێره‌ چۆن ده‌بێت".

ئه‌و به‌رپرسه‌ نه‌یشارده‌وه‌ و وتى "له‌ 16 یه‌كه‌ى ئیدارى له‌ چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140، پێشووتر زۆربه‌ى به‌ ده‌ست كورده‌وه‌ بوون به‌ڵام ئێستا یه‌ك له‌ سه‌ر سێى به‌ده‌ست ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ناكۆكییه‌ى نێوانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عیراق له‌ سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان 51 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا و دوو كورسیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى به‌ركه‌وتووه‌، تاوه‌كو ئێستاش قائیمقامێك و دوو به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ و دوو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییش یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌یه‌كیش له‌ ئێستادا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان