کوردستانی
مەسعود بارزانی له سهر دیاریكردنى وادەی هەڵبژاردن پهیامێكى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا ميديا-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدهگهیهنێت "پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەن".
بارزانى، سهبارهت به دیاریكردنى وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پهیامێكى بڵاوكردهوه و سهرهڕاى دەستخۆشیی كردنى لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رایگهیاند "خوازیارن لایەنە سیاسییەکان بە رەچاوکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، بە بەرپرسیارێتییەوە هاوکار بن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان".
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، دەستخۆشیی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەم.
پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان دەکەین. خوازیارین لایەنە سیاسییەکان بە ڕەچاوکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، بە بەرپرسیارێتییەوە هاوکار بن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان.
مسعود بارزانی
26ی حوزەیرانی 2024
پ ح ع