کوردستانی
هۆكارى دواكه‌وتنى كردنه‌وه‌ى پرۆژه گرنگه‌كه‌ى كه‌لار ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ى شارى كه‌لار كه تاوه‌كو ئێستا ته‌واو نه‌بووه و به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ى بۆى دیاریكراوه تێپه‌ڕیوه، پرۆژه‌ى به‌رزه پردى كه‌لار – رزگارییه، ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به رووى شۆفێران و هاوڵاتییاندا بكرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه، ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "نه‌كردنه‌وه‌ى به‌رزه‌پردى نێوان كه‌لار – رزگاری، پەیوەندی بە بودجەوە ھەیە و ناشتوانن کات دیاری بکەن بۆ كردنه‌وه‌ى، لە بەر ئەوەى بودجەی تایبەتیان لەبەردەستدا نیە بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه".
وتیشى "پرده‌كه بەشی سەرەوەی تەواوبووە و ھێڵکاری و بۆیەخی ماوه و لە بەشی خوارەوەشى کاری تێدەکرێت، بۆیە چاوەڕێن ھەمووی ته‌واو ببێت و پێکەوە بیکەنەوە، نایانه‌وێت بە شێوەی کەم و کورتی بیکەنەوە".
سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه "ئەگەر قەیرانی دارایی نەبووایە ساڵێک پێش ئێستا ئه‌و پرده تەواو دەبوو و به‌رووى هاوڵاتییان و شۆفێراندا ده‌كرایه‌وه".
پ ح ع