کوردستانی
په‌رته‌وازه‌یی ئۆپۆزسیۆن ده‌نگده‌رى بێ هیواكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگه‌یاند، دەستەڵات هەلی قۆستووەتەوە و خەڵکێکی باشی لە دەنگدەری تازە دامەزراندووە، پێدەچێت لەم رووەوە چاویان لە دەنگی دەنگدەری تازە بێت.
محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگه‌یاند "ئۆپۆزسیۆن چوار ساڵە رەخنە لە دەسەڵات دەگرێت و چاوی لە دەنگی دەنگدەری تازەیە، هەرچەندە پەرتەوازەیی ئۆپۆزسیۆن ئەوانیشی نیگەران کردووە".
باسى له‌وه‌شكرد "پلان و ئەجێندای ئۆپۆزسیۆنیش بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەری نوێ و زویرە لە دەسەڵات، گەر نا ئێمەش دەمانتوانی دەسەڵات هەڵبژێرین و وەکوو لایەنەکانی ناو دەسەڵات سوودمەند بین".
بڕیاره رۆژى 20ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
ع،ه