کوردستانی
لە سلێمانی 12 شوێن داخراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه و 12 شوێنی كاركردنیشنان داخستوه.
ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی پابه‌ند كردنییان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنه‌كه له ماوەی مانگی ئاداری ئەمساڵ 323 سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان ئه‌نجام داوه، رێنمایی پێویست دراوه به خاوه‌ن دوكانه‌كان و هه‌ر شوێنێكیش سه‌رپێچی كردبێت رووبه‌ڕووی داخستن كراوه‌ته‌وه".
وتیشی" ژماره‌ی ئه‌و پسوڵانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان كراوه له مانگی رابردوودا 139 پسوڵه، كه 66 سه‌رپێچی 73 پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه تۆماركراوه".
باسی لەوەشکرد "بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه خراپبوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له‌ناوبراوه 110 كیلۆگرام بوه هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام سه‌رپێچی كردنیان و پابه‌ند نه‌بون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی 12 شوێنی كاركردن داخراوه".