کوردستانی

توركیا هێرشى مه‌ترسیدار ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هێرشى مه‌ترسیدار ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

تورکیا نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عیراق و رەنگە هێرشێکی قورس بکاتە سەر هەرێم.

هه‌ندێ له‌ میدیاكانى جیهانیی باسیان له‌وه‌كردووه‌ "تورکیا رێگری لە پێدانی ڤیزە بۆ هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانى لە هەرێمی کوردستانەوە دەکات لە هەمان کاتدا گەمارۆی ئاسمانی بەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانیدا دەسەپێنێت".

ئاسیا نیوز له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت "به‌ ئامادەبوونی بەرفراوانی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی باکووری هەولێر و دهۆک "هەرێمی کوردستان بە کردەوە بووەتە شوێنی لەشکرکێشی هێزە سەربازییەکانی تورکیا".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "توركیا ده‌یه‌وێت ژێرخانی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان به‌ ئامانج بگرێت له‌وانه‌ فڕۆکەخانەی سلێمانی، هۆشداری داوە لەوەی کە رەنگە تورکیا لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێک لەو شوێنە گرنگانە لەناو ببات و ژێرخانی گرنگی هەرێمی کوردستان به‌ ئامانج بگرێت".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان