کوردستانی

له‌ هه‌ولێر هه‌ر ژن خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ هه‌ولێر هه‌ر ژن خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌گه‌رچى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر رێگه‌پێدراو نییه‌ و هه‌ر كه‌سێك خۆپیشاندان بكات له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى شاره‌كه‌وه‌ ده‌فڕێندرێت، به‌ڵام هه‌ركاتێكیش ناڕه‌زایه‌تییه‌ك هه‌بوبێت ته‌نها ژن ئه‌نجامیداوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجه‌شممه‌ "دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى سه‌یداوه‌ له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندانیان كرد چونكه‌ ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌یان نییه‌، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامان بوو ته‌نها ژن و منداڵى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ خۆپیشاندانیان كردبوو، به‌هۆیه‌وه‌ شه‌قامى شه‌ست مه‌ترییان داخستبوو".

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڵاتییان له‌و باره‌وه‌ نوسیویانه‌ "بۆچى هه‌ركاتێك له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌كرێت، ته‌نها ژن به‌شداره‌و هه‌ر ژن خۆپیشاندان ده‌كات، بۆچى پیاو به‌شدار نییه‌، یان ته‌نها چه‌ند كه‌سێك كه‌ له‌ دووره‌وه‌ وه‌ستاون".

پارتى به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ خۆپیشاندان نادات و نایه‌وێت خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن، چونكه‌ به‌ شكستى خۆى ده‌یبینێت به‌تایبه‌تى له‌و كاته‌ش كه‌ هه‌ڵبژاردن نزیكه‌، هه‌ركاتێكیش خۆپیشاندان بكرێت خه‌ڵك ده‌ستگیرده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ پیاو له‌ ترسى ده‌ستگیركردن و رفاندن به‌شدارى نه‌كه‌ن و ته‌نها ژن به‌شداربن.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان