کوردستانی

لە كەلار پێدانی ئاوی ماڵان زیاد دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە كەلار پێدانی ئاوی ماڵان زیاد دەكرێت
مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما و پێویستی زۆری هاوڵاتییان بە ئاو، پلان هەیە لەم وەرزەدا پێدانی ئاوی ماڵان لە كەلار زیاد بكرێت. 

سامان رەحیم، بەڕێوەبەری ئاوی كەلار، بە مەودا میدیای راگەیاند"بە پێی ئەو پلانەی كە دایانناوە بۆ وەرزی هاوین، ئەگەر بودجەی پێویستیان بۆ خەرج بكرێت ئەوا پێدانی ئاو بە ماڵان بۆ چەند كاتژمێرێك زیاتر لە رۆژێكدا زیاد دەكەن". 

وتیشی، ئێستا هەموو رۆژێك لە هەموو گەڕەكەكانی كەلار بۆ ماوەی نزیكەی دوو كاتژمێر ئاو بە هاوڵاتییان دەدرێت، بەڵام ئەگەر ئەو پلانە جێبەجێبكەن كە دایانناوە ئەوا هەموو رۆژێك لە دوو كاتی جیاوازدا ئاو بە هاوڵاتییان دەدەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لە شاری كەلار بە هۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە تانكی ئاوی سەربانی ماڵان زۆر گەرم دەبێت و بە هۆی زۆر بەكارهێنانی فێنككەرەوەكانیشەوە رۆۆژانە هاوڵاتییان بڕێكی زۆر ئاو بەكاردەهێنن، بۆیە پێویستە زوو،زوو ئاو بە هاوڵاتییان بدرێت".  
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان