کوردستانی

یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بەیاننامەیەكی توند بڵاو دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بەیاننامەیەكی توند بڵاو دەكاتەوە
مەودا میدیا-
یەكێتی خانەنیشینانی كوردستان بەیاننامەیەكی توند ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت"دواین ئاگاداركردنەوەتان پێدەدەین و دواتر پەنا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵی". 

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، حكومەتی هەرێم ئێستا وەكو دەستی لەرزۆكی خانەنشینان لەرزۆك بووە و هیچ مواسەفاتێكی حكومەتی تێدا نەماوە و هیچ شتێكی لە حكومەت ناچێت. 

باس لەوەشكراوە، دۆسیەی خانەشینانی هەرێم كە گومانی لەسەرە دەبێت یاسایی و نایاساییەكانی لەیەك جیا بكرێتەوە، ئەوەی یاساییە بە زووترین كات رەوانەی بەغدا بكرێت بۆئەوەی تەوتین بكرێت و هاوتای بەغدا بكرێت. 

دەشڵێن لەمڕۆوە تا ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی تەمووز چاوەڕێی جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكەن، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە پەنا دەبەنە بەر دادگای فیدراڵی بۆ جێبەجێكردن و یەكلاییكردنەوەی داواكارییەكانیان. 
ئ.پ  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان