کوردستانی

پێكەوەنانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە كەلار بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێكەوەنانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە كەلار بەردەوامە
مەودا میدیا-
هەرچەندە چارەنوسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا یەكلایی نەكراوەتەوە، بەڵام بە بەردەوامی دەهێنرێنە هەرێمی كوردستانەوە. 

ئازاد محەمەد، یەكێك لە فرۆشیارانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"ئێستا بە بەردەوامی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بەشێوەی هەڵوەشێنراو دەهێنرێتە كەلار و كاری پێكەوەنانی بۆ دەكرێت و دواتر لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلدا دەفرۆشرێت".

وتیشی" لە شاری كەلار چەند كەسێك كاری هێنانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەكەن، بەڵام زیاتر لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراق كاری پێكەوەنانی بەشەكانی بۆ دەكرێت و دواتریش دەهێنرێتە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لە كەلار و كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" ئێستا نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە بەرزبووەتەوە، چونكە نرخەكەی لە چاو ئۆتۆمبێلە تۆماركراوەكان هەرزانترە و كوالێتی لە زۆرێك لەو ئۆتۆمبێلانە باشترە، بەو هۆیەشەوە داواكاری هاوڵاتییانی زۆر لەسەرە". 

باسی لەوەشكرد"دەستبەسەرانەگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەلایەن حكومەتی هەرێم و دەنگۆی پێدانی ژمارە یان هەر كارتێكی رێگەپێدان پێیان، وایكردووە بەشێكی زۆری هاوڵاتییان رووی لێبكەن و بیكڕن". 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان