کوردستانی
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران 45 رۆژ بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
تا ئێستا زیاتر لە 250 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە و پرۆسەی وەرگرتنەكەش بۆ ماوەی 45 رۆژ بەردەوام دەبێت.
كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی جكومەتی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند''وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە 6ی ئەم مانگەوە دەستیپێكردووە و تا دوێنێ زیاتر لە 250 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، پرۆسەی وەرگرتنەكەش بۆ ماوەی 45 رۆژ بەردەوام بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"700 هەزار تۆن وەكو پشكی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دیاریكراوە و بەپێی رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایش، حكومەتی عیراق بۆ هەر تۆنێك، 850 هەزار دینار دەداتە جووتیاران".
باسی لەوەشكرد"هێشتا كاتێكی زۆر ماوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، بۆیە پێویست ناكات جوتیاران نیگەران بن، چونكە فریای وەرگرتنی گەنم لە هەموو جوتیاران دەكەون".
ئ.پ