کوردستانی
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارەكانی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لە رۆژی 22 تا ئەمڕۆ 28ی حوزەیران، زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بڵاویكردووەتەوە، هەفتەی رابردوو بڕی داهات لەو ناوچانە، 16 ملیار و 668 ملیۆن و 540 هەزار دینار بووە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، 91%ی داهاتی ئەو هەفتەیە بەشێوەی نەختینە و 9%یشی بەشێوەی چەك بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت یەكێكە لە پرۆژەكانی حكومەتی هەرێم بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان كە بیرۆكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمە و هەر ئەویش راستەوخۆ چاودێری پرۆژەكە دەكات.
ئ.پ