کوردستانی
دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
ئەمساڵ تا ئێستا دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە و یەكێك لە و كەسانەش كە تووشی ئەو پەتایە بووە، گیانی لەدەستداوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"بەهۆی ئەوەی پەتای خوێنبەربوون زیاتر لە وەرزی گەرمادا بڵاودەبێتەوە، بۆیە لەم وەرزەدا كە وەرزی هاوینە و گەرمە، زیاتر چاودێری حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون دەكەن".
وتیشی"ئەمساڵ لە سەرەتای دەستپێكردنی وەرزی گەرماوە تا ئێستا تەنها دوو حاڵەتی پشتڕاستكراوەی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار كردووە كە یەكێك لەو تووشبووانە گیانی لەدەستداوە".
وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" ژمارەی تووشبووان بەو پەتایە لە هەرێمی كوردستان زۆر كەمترە بە بەراورد بە پارێزگاكانی عیراق، چونكە ژمارەی تووشبوون و مردن لە پارێزگاكانی عیراق زۆر زیاترە".
ئ.پ