کوردستانی
كادرێكی پارتی هەڕەشە دەكات و دهڵێت، هەرچی لەژێر بەڕەیە دەیهێنمە سەر بەڕە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كادرێكی پارتی لە سنوری لقی گەرمیانی ئەو حزبە هەڕەشە لە سەركردایەدایەتی حزبەكەی دەكات و دەڵێت هەرچی لەژێر بەڕەیە ئەیهێنمە سەر بەڕە.
ئەرسەلان محەمەد رۆستەم، كادری پارتی لە سنوری لقی 22ی گەرمیان و ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەڵێت"ئاگاداری دەزگاكانی راگەیاندن و كەسوكاری ئەنفالكراوەكان و شەهیدان و پارتیە خیانەت لێ كراوەكان دەكەم كە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دەبەستم و ئەوەی لەژێر بەڕەیە دەیخە سەر بەڕە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"دووسبەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لەبەردەم كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال یان لەسەر مەزاری شەهیدانی ئەنفال لە ناحیەی رزگاری دەبەستێت دژی دەستێوەردانی چەند جاش و كوڕەجاشێك لە كۆنفرانسی ئۆرگانەكانی پارتی لە گەرمیان بەگشتی و لە ناحیەی رزگاری بەتایبەتی".
ئەو كادرەی پارتی دەشڵێت"داوا لە جەماوەری مەغدوری پارتی و كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان دەكەم لەو كۆنفرانسەدا ئامادەبن".
باسی لەوەشكردووە"لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا خشتەی زنجیرەیەك كۆڕ و سمینار و كاروچالاكی دژی خۆفرۆشان رادەگەیەنێت".
ئ.پ