کوردستانی

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە كە شەوی رابردوو لە زاخۆ روویدا، سێ كەس گیانیانلەدەستداوە و نۆ كەسیش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ لەجۆری پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا كۆرۆلا و كیای سیراتۆ روویداوە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیانلەدەستداوە و نۆ كەسی تریش برینداربوون. 

بەپێی راگەیەنراوەكە، رووداوەكە لەسەر رێگای سەرەكی زاخۆ بووە لەنزیك كۆمەڵگەی بێرسڤێ و هۆكاری رووداوەكەشی بۆ پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆ گەڕاندووەتەوە. 

باسی لەوەشكردووە، دووان لەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 14 ساڵدایە و بریندارەكانیش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی هەندێكیان ناجێگیرە. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان