کوردستانی
دوو سكاڵای تایبهت بە هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە تاوتوێ دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی عیراق، رۆژی یەكشەممە 30/6/2024 دوو دۆسیەی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات كە تایبەتن بە پرسی گەڕانەوەی ئاوارەكانی كەمپەكانی هەرێم و بەرەنگاربوونەوەی دەستووری یاسای دژە تیرۆر لە هەرێمی كوردستان.
ئەو سكاڵایانەی كە تایبەتن بە هەرێمی كوردستان، یەكەمیان لەلایەن ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە دژی هەریەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە لەسەر دانەخستنی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان.
سكاڵای دووەمیش لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆری سلێمانییەوە تۆماركراوە و كە تیایدا داوای ئەوەی كردووە دادگای فیدراڵی عیراق ماوەی كارپێكردنی جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە نادەستووری بناسێنێت.
لە بەشێكی تری سكاڵاكەیدا وەهاب هەڵەبجەیی داوای ئەوەی كردووە كە هەموو ئەو سزایانەی لە دادگاكانی هەولێر لە دژی ئەو دەرچوون لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە هەڵبوەشێندرێنەوە.
ئ.پ