کوردستانی

لە دهۆك نەوتی هەرێم تاڵانفرۆش كراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دهۆك نەوتی هەرێم تاڵانفرۆش كراوە
مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێكی كۆمپانیای گەڵف كیستۆن، لە مانگی ئایاری رابردوودا و لە دوای راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، لە پارێزگای دهۆك یەك بەرمیل نەوت بە 28 دۆلار فرۆشراوە..

لە راپۆرتەكەی كۆمپانیای گەڵف كیستۆن ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە مانگی رابردوودا لە كێڵگەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك فرۆشتنی نەوت بەشێوەی قاچاغ بەردەوام بووە و یەك بەرمیل نەوتیش بە 28 دۆلار فرۆشراوە. 

كۆمپانیاكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ، لە كاتێكدا لە بازاڕی بۆرسەی جیهانیدا یەك بەرمیل نەوت بە 85 دۆلارە، بەڵام لە كێڵگەی شێخان بە 28 دۆلار فرۆشراوە، واتا 57 دۆلار كەمتر بۆ هەر بەرمیلێك. 

كۆمپانیای گەڵف كیستۆن، یەكێكە لەو هەشت كۆمپانیایەی لە ئەندامانی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان "ئەپیكور" بەشدارە. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەڵسەنگاندنی پیشەیی

لەلایەن د. روخۆش غەریب


News

ڤیزەی شنگن

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

لە رۆژنامەوانییەوە بۆ پاڵەوانی زیندان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

میدیا و هەواڵە هەڵخەڵەتێنەرەکان

لەلایەن کاروان رەسوڵ