کوردستانی
گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گەنجێكی دانیشتووی قەزای كەلار بە ناوی علی محمود، كە ماوەیەك پێش ئێستا تەزووی كارەبا لێیدا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
كارزان محەمەد، ئامۆزای ئەو گەنجە بە مەودا میدیای راگەیاند" ماوەی نزیكەی مانگێك پێش ئێستا لە یەكێك لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە قەزای كەلار ئامۆزاكەی تەزووی كارەبای بەركەوتووە".
وتیشی"ماوەی نزیكەی مانگێك لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و چارەسەری پزیشكی بۆ كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆر بە سەختی تەزووی كارەباكەی بەركەوتووە، ئەمڕۆ كۆچی دواییكردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەمان ئەو رۆژەی ئامۆزاكەی تەزووی كارەبا لێیداوە گەنجێكی تری لەگەڵ بووە و ئەویش تەزووی كارەبا لێیداوە، بەڵام ئەو گەنجەی تر هەر لەوێدا گیانی لەدەستداوە".
ئ.پ