کوردستانی
كارگەیەكی ماست لە سلێمانی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە هۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندرووستییەكان و نەبوونی مۆڵەتی كاركردنەوە، لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی كارگەیەكی ماست دادەخەن.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەمڕۆ بڕیاری داخستنی كارگەیەكی ماستیان داوە بە هۆی ئەوەی ماوەی سێ ساڵە مۆڵەتەكەی بەسەر چووە و نوێی نەكردووەتەوە"
وتیشی"ئەو كارگەیە لەگەڵ ئەوەی مۆڵەتیان نوێ نەكردووەتەوە چەند سەرپێچییەكی تریشیان هەبووە لەوانەش، هیچ بەروارێكی درووستكردن و بەسەرچوون بەسەر سەتڵی ماستەكانەوە نەبووە و ماستەگكەشیان بە ناوی ماستی گامێشەوە فرۆشتووە لە كاتێكدا شیری تربووە و هی گامێش نەبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سەرجەم ئەو سەتڵە ماستانەی لە كارگەكەدا دەستیان بەسەردا گیراوە لەناوبراون و كارگەكەشیان داخستووە تا ئەو كاتەی مۆڵەتەكەی نوێ دەكاتەوە و سەرجەم رێنماییەكان جێبەجێدەكات ئەوكات بڕیار دەدەن كە كەی دووبارە كارگەكە بكرێتەوە".
ئ.پ