کوردستانی
كێشه‌ى چه‌ند ساڵه‌ى ئه‌و قه‌زایه به یه‌كجارى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به ده‌ست كێشه‌ى كه‌م ئاوییه‌وه ده‌ناڵێنن و وه‌ك قائیمقامى قه‌زاكه ئاشكرای ده‌كات "به ته‌واوبوونى پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په ئه‌و كێشه‌یه‌ى چه‌ند ساڵه به‌رۆكى خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵى گرتووه‌ته‌وه له كۆڵیان ده‌بێته‌وه".
ره‌مك ره‌مه‌زان، قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هه‌موو ساڵێك له هاویندا كێشه‌ى كه‌م ئاوى به تایبه‌ت له ناو قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ى شۆڕش و ناحیه‌ى ته‌كیه‌ى كاكه مه‌ند سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه".
وتیشى "هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئاوى بیره‌كانیان له دابه‌زیندایه و زیاتر له 15 بیریش وشكى كردووه، وه كه‌مى ئه‌و ئاوه‌ى له خه‌تى دووى دوكان – تاسلوجه پێان ده‌گه‌شت، وه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى له كانى شه‌یتانه كه ناسراوه به پرۆژه‌ى ئاوى ئه‌حمه‌د ئسماعیل، ئه‌وه‌شیان له‌سه‌ر گیرابووه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كانیاندا رێژه‌ى ئاوى خه‌تى دووى دووكانیان زیادكردووه و پرۆژه‌ى ئاوه‌كه‌ى كانى شه‌یتان خرایه‌وه‌گه‌ڕ، هه‌روه‌ها ئه‌و بیرانه‌ى گرفتى غه‌ڵتاس و گه‌یاندنى كاره‌با و دابین كردنى سووته‌مه‌نییان هه‌بوو چاره‌سه‌ر كراوه و ئه‌و ئامێرانه‌شى به تایبه‌ت تانكه‌ره‌كانى فه‌رمانگه‌كانیان له‌و سنووره چاككراونه‌ته‌وه".
قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ، روونیكرده‌وه "ئه‌وانه رێگه‌ى هه‌نووكه‌یی و كاتیین، به‌ڵام رێگه‌ى دوور مه‌ودا و ستراتیژى پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په‌یه كه ئه‌ویش 78 ملیۆن و 150 هه‌زار دۆلارى بۆ ته‌رخانكراوه و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى به هاوكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان و وه‌زاره‌تى دارایی، وه له‌سه‌ر به دواداچوونى نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانى، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار كراوه".
زیاتر وتى "ئه‌و پرۆژه‌یه تاكه رێگه‌ى بنبڕ‌كردنى گرفتى كه‌م ئاوى ناوچه‌كه‌یه و به ته‌واوكردنى، ئه‌و كێشه‌یه‌ى چه‌ند ساڵه برۆكى خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵى گرتووه‌ته‌وه له كۆڵیان ده‌بێته‌وه".
پ ح ع