کوردستانی
لهسهر هێرشهكانى توركیا یهكێتى هاته دهنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
فراكسیۆنى یهكێتى له پهرلهمانى عیراق، له سهر هێرشهكانى توركیا بۆ سهر خاكى ههرێم، هاته دهنگ و رهخنه له بێ هێزى عیراق دهگرێت.
سهبارهت به ئۆپراسیۆنەکانى تورکیا لەخاکى هەرێمى کوردستان، فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە پەرلەمانى عیراق راگەیەندراوێک بڵاودهكاتهوه و دهڵێت "بەردەوامی ئەم پێشێلكارییانە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، تاوەکو ئێستا عیراق نەیتوانیوە خۆی بەهێز بكات و وەڵامی ئەم جۆرە پێشێلكاریانە بداتەوە".
فراکسیۆنى یەکێتى لە راگەیەندراوەکەیدا رایگهیاندووه "چەند رۆژێكە ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بەردەوامە لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان، بەداخەوە لە ئەنجامی بەردەوامی ئۆپراسیۆنەكە زەرەر و زیانێكی زۆر گەیشتووە بە باغ و رەزی هاونیشتمانییانى ناوچەكە، هەروەها بووەتە مایەی بێزاركردنی هاونیشتمانییانى ناوچەكە".
دهشڵێت "ئێمە وەكو فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نیگەرانی قووڵی خۆمان دەردەبڕین، ئەم پێشێلكارییانەی سەر خاكی هەرێمی كوردستان و سەروەری عیراق شەرمەزار دەكەین، چونكە پاراستن و ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاوڵاتییان دەخاتە ژێر مەترسی، هەروەها پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئهوهش هاتووه "پێویستە حكومەتی هەرێمى کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ رێگری بكەن لەم جۆرە پێشێلكارییانە، بێدەنگی حكومەتی عیراق و بە هەمانشێوە حكومەتی هەرێمى کوردستان لەهەمبەر ئۆپراسیۆنێكی ئاوا گەورەی توركیا كە پێشێلكردنی سەروەریی عیراق و یاسا و رێسا نێودەڵەتیەكانە، رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر متمانەی عیراق و بە هەمانشێوە هەرێمی كوردستان لەنێو كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و هاوڵاتییانی خۆی بەتایبەتی.
روونیشیكردووهتهوه "بەرادەوامی ئەم پێشێلكارییانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکو ئێستا عیراق نەیتوانیوە خۆی بەهێز بكات و وڵامی ئەم جۆرە پێشێلكارییانە بداتەوە، بۆیە داواكارن حكومەتی فیدڕاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمى کوردستان رێگری بكەن لەم جۆرە پێشێلكارییانە كە ئامانج لێی تەنیا تێكدانی ئارامی وڵات و پێشێلكردنی سەروەری عیراقە".
فراكسیۆنهكه ئهوهش دهڵێت "لە هەمانكاتدا داواكارن قەرەبووی كەسوكاری شەهیدەكان و زەرەر و زیانی هاونیشتمانییان بكرێتەوە، هەروەها لە ماوەی رابردوودا وەكو فراكسیۆنی یەكێتی ئەم داوایەیان ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵ كردووە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان.
پ ح ع