کوردستانی

دادگا چاره‌نووسى به‌رپرسه‌ باڵاكانى هه‌رێم یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگا چاره‌نووسى به‌رپرسه‌ باڵاكانى هه‌رێم یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ى حوه‌زیرانى 2024، به‌پێى خشتەی دانیشتنەکانی، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق  لە سەر چوار سکاڵا کە سێ دانه‌یان تایبەتە بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوه‌. 

ئه‌و سكاڵایانه‌ى تایبه‌تن به‌ هه‌رێمى كوردستان بریتیین له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سكاڵاى ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانی عىراق و پارێزەر بەرهەم رەئوف و وەهاب مەجید باقی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر.

وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانی عیراق له‌ سكاڵاكه‌یدا كه‌ دژی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیرى ناوخۆ تۆمارى کردووه‌، داوا دەکات دادگا بڕیار بدات بە بەردەوامبوونی کارکردن بە بڕیارى ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان و پابەندکردنی سکاڵالێکراوان بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.

سکاڵای پارێزەره‌كه‌ش بەناوی بەرهەم رەئوف، لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانه‌ و داوای هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای باری کەسێتیی عیراق دەکات، کە کۆت و بەندەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەمی قورس کردووە.

هاوكات، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی له‌ سكاڵاكه‌یدا كه‌ لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆماری کردووه‌، داوا دەکات بڕیار دەربکرێت بە نادەستووریی بوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (3)ی ساڵی 2006.

هه‌روه‌ها سكاڵاكار داوایکردووە، هه‌موو ئەو بڕیارانەی دادگاکانی هەولێر لە دژی دەرکراون هەڵبوەشێندرێتەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان