کوردستانی
توركیا گونده‌كانى هه‌رێم به گوندنشینان چۆڵ ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رده‌وامبوونى بۆردوومانه‌كانى وڵاتى توركیا بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان، گونده‌كان به گوندنشینان چۆڵ ده‌كات و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه گوندێکى تر لە سنووری ئامێدی چۆڵکرا.
پاش ئەوەی شەوی رابردوو فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی میسکا لە بەرواری باڵای سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد، بووه هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێکی گەورە و گوندنشینانیش گه‌نده‌كه‌یان بە تەواوی چۆڵ کرد.
هاوكات، چۆڵكردنى ئه‌و گونده ده‌بێته دووەم گوند كه بەهۆی بۆردوومانەکانەوە له سنوورى ئامێدى چۆڵ دەکرێت.
پ ح ع