عیراقی
عیراق بهرانبهر ئهمهریكا ههڵوێست وهردهگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دواى ئهوهى ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەكى دژ بە دەسەڵاتی دادوەریی عیراق و سەرۆکی دادگاکە پێشكهشكرد به مهبهستى ئهوهى بیخاته دهنگدانهوه و به دەزگایەکی پاشکۆی ئێران بناسێندرێت، وەزارەتی دەرەوەی عیراق به تهواوى پرۆژهیاساكه رهتدهكاتهوه.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عیراقرایگهیاندووه "ئەوان لەنزیکەوە ئاگاداری لێدوانەکان و هەوڵەکانی، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان (مایک واڵتز)ن دژ بە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عیراق، وەزارەتەکە ئەو لێدوانانە بە پێشێلکردنی کەسایەتیی سەرۆکی دادگاکە و مافە سەرەکییەکانی دەوڵەتی عیراق ناودەبەن و بەتەواویی رەتیدەکەنەوە".
راشیگهیاندووه "هەوڵدان بۆ کاریگەریی دروستکردن لەسەر دەسەڵاتی دادوەریی دەستێوەردانە لە کیانی دەوڵەتدا و تێوەگلانی کۆنگرێس لەم بابەتەدا بەتەواویی رەتدەکەنەوە".
مایک واڵتز، ئەندامی لیژنەی هێزە سەربازییەکان و کاروباری دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، له پڕۆژەیاسایەکدا كه پیشکەشی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە، داوادەکات "ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق و سەرۆکەکەی، فایەق زێدان، وەک دەزگایەک بناسێندرێت، کە لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیراوە".
ئەگەر ئهو پرۆژەیاسایە پەسەند بکرێت، کۆنگرێسی ئەمریکا و ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی دامەزراوەیەکی فەرمی عیراقی وەک داردەستی ئێران و بەکارهێنەری دەسەڵات لە عیراق لە کاری (تیرۆریستیدا) دهناسێنێت.
پ ح ع