کوردستانی
خێرایی با زیاد دەكات و تۆزێکی کەمی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاویكرده‌وه و بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با زیاد دەبێت، له‌گه‌ڵ بوونى تۆزێکی کەم".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتیی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبنەوە".
ده‌شڵێت "سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با زیاد دەبێت، هەروەها تۆزێکی کەم بوونی دەبێت و پلەکانی گەرماش بە رێژەی یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دووشه‌ممه بەمشێوەیەیه:
هەولێر: 40
سلێمانی: 38
دهۆک: 39
کەرکوک: 42
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 40
سۆران: 38
حاجی ئۆمەران: 25
گەرمیان: 45
پ ح ع