کوردستانی
بەھۆی سەردانەکەی مەسرور بارزانییەوە ئیش و کاری خەڵک پەک دەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەھۆی سەردانەکەی مەسرور بارزانی،یەوە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە رێگە بە هاتوچۆی خەڵک نادرێت لەبازاڕی خورماڵ، تەنانەت دووکاندارەکانیش ناتوانن بچنە ناوچەی زەڵم و ئەحمەدئاوا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە نزیکەی 30 ئۆتۆمبێلەوە دەچێتە پارێزگای ھەڵەبجە، تەنھا بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی سایلۆی پارێزگاکە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەک بۆ مەودا میدیا ئاشکرای کرد "بەھۆی سەردانەکەی مەسروربارزانییەوە لە بازاڕی خورماڵ رێگە نادەن کەس هاتوچۆ بکات، تەنانەت دووکاندارەکانیش ناتوانن بچنە ناوچەی زەڵم و ئەحمەدئاوا".