کوردستانی

کاتی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا-

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ھەرێمدا لە ھەنگاوی کۆتایی نزیک دەبێتەوە و سەرچاوەیەکیش لە شاروانیی ھەولێر دەڵێت "لەئێستادا سەرقاڵی دیاریکردنی شوێنی زەویین و لە سەروبەندی ھەڵبژاردندا دابەشدەکرێت".

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی شاروانیی ھەولێر بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە ئێستادا شاروانیی ھەولێر سەرقاڵی دیاریکردنی شوێنی زەوییە".

وتیشی "ئەو زەوییانەی کە دەدرێت بە فەرمانبەران لە ناوشاردا نابێت، چونکە پارچە زەوی بەو شێوەیە لە ناوشاردا نەماوە، زیاتر دەکەوێتە دەوروبەر و قەزا و ناحیەکانی ھەولێرەوە".

سەبارەت بە کاتی دابەشکردنەکەشی، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد "پێموابێت دەکەوێتە سەروبەندی ھەڵبژاردنەوە، ئەوەش بۆ دەنگ کۆکردنەوەی زیاترە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan