کوردستانی

بازاڕێکی گەورەی سلێمانی بەهۆی دروستبوونی پشێووی داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕێکی گەورەی سلێمانی بەهۆی دروستبوونی پشێووی داخرا
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆی پێنجشەممە، بەهۆی دروستبوونی پشێووی و قەرەباڵغی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی داخرا.

ئیبراهیم غەفور، لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بازاڕەکەمان داخرا.

ئەوەشی خستەڕوو "داخستنەکە تەنیا بۆ ئەمڕۆبوو، چونکە بەهۆی بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی دۆلار پشێویەکی زۆرو قەرەباڵغی دروستبووبوو".

داخستنی ئەو بازاڕە بەهۆی قەرەباڵغی، بەهۆی ئەوە بووە كە ترسی ئەوە هەبووە لەو دۆخەی ئێستا بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە رێنماییەكانی خۆپارێزی پێشێلكرابوون.
Qaiwan
Qaiwan