کوردستانی

په‌رله‌مانى توركیا بڕیارى هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستانى په‌سه‌ندكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانى توركیا بڕیارى هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستانى په‌سه‌ندكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

ئەمیندارى پێشووى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، تورکیا 80 سەربازگە و بنکەى له‌ خاکى عیراق و هەرێمدا دروستکردووە و بە قوڵایی 40 کیلۆمەتر هاتونەتە خاکى هەرێمەوە.

جەبار یاوەر، ئەمیندارى پێشووى وەزارەتى پێشمەرگە رایگه‌یاند " 24 کاتژمێر فڕۆکەى تورکیا بە ئاسمانى عیراقەوەیە و لە دوو ساڵدا زیاتر لە 700 پرۆسەى سەربازى لە خاکى عیراق و هەرێم ئەنجامداوە".

باسى له‌وه‌شكرد "تورکیا بە پشت بەستن بە بڕیارێکى پەرلەمانى وڵاتەکەى هێرشدەکاتە سەر خاکى هەرێم و هیچ رێککەوتنێک لە نێوان عیراق و تورکیادا نییە بۆ هاتنى هێز بۆناو خاکى هەرێم و ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن لەخاکى هەرێم".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "فڕۆکەى جەنگى و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا 24 کاتژمێر بەسەر ئاسمانى هەرێمى کوردستان و عیراقەوەن، هەموو دامودەزگاکانى عیراق بە سەرۆک وەزیرانیشەوە دەزانن ئەمە هەیە و ئەم بێ دەنگییەش ماناى رەزامەندى عیراقە بە هێرشەکانى تورکیا لە خاکى عیرا".

ئاشکرایشی کرد "لە شەش مانگى رابردوودا، تورکیا 198 پرۆسەى سەرباز زەمینى و ئاسمانى لە خاکى عیراق و هەرێمدا ئەنجامداوە، ساڵى رابردووش 540 پرۆسەى سەربازی ئەنجامداوە".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان