کوردستانی

پارتى و سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ تاڵانكردنى خاكى هه‌رێم له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ بێده‌نگن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى و سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ تاڵانكردنى خاكى هه‌رێم له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ بێده‌نگن

مه‌ودا میدیا-

چه‌ندین رۆژه‌ توركیا له‌ سنورى دهۆك و ئامێدی له‌شكركێشییه‌كى زۆرى بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و پارتى و سه‌رۆكى حكومه‌تیش بێده‌نگن.

له‌ سنورى دهۆك و ئامێدى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى، توركیا چه‌ندین رۆژه‌ به‌ سه‌دان سه‌رباز و تانك و چه‌ك و جبه‌خانه‌ى هێناوه‌ته‌ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ ده‌یان كیلۆمه‌تر خاكى هه‌رێمى داگیركردووه‌، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ئاست ئه‌و تاڵانكارییه‌ى توركیا بێده‌نگه‌.

دهۆك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتی دیموكراتى كوردستانه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستى حزب و حكومه‌تیش كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتییه‌، هیچ هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كییان نییه‌.

سه‌ربازه‌كانى توركیا كێشه‌یان بۆ دانیشتوانى گونده‌كانى سنورى ئامێدى دروستكردووه‌ و سوكایه‌تییان پێده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى رۆژانه‌ چه‌ندینجار بۆردوومانى ناوچه‌كان ده‌كه‌ن و زیان به‌ ره‌ز و باخ و زه‌وى كشتوكاڵى هاوڵاتییان ده‌گه‌یه‌نن.

سه‌ركه‌وت سه‌عید، چالاكوان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى به‌ته‌واوى خاكى هه‌رێمى له‌ سنورى دهۆك و ئامێدى فرۆشتووه‌ به‌ توركیا، سه‌رۆكى حكومه‌تیش هیچ رۆڵێكى نییه‌ و ته‌نها بۆى هه‌یه‌ سه‌یر بكات، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كیش بكه‌ن توركیا لێیان قه‌بوڵ ناكات، ئه‌مه‌ رێككه‌وتنه‌ له‌نێوان توركیا و پارتى و سه‌رۆكى حكومه‌ت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان