کوردستانی
كەسێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر رێگای كەلار-خانەقین، كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكیتریش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:40 خولەكی شەوی رابردوو بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا كراون و ئۆتۆمبێلێكی تەكسی لەسەر رێگای كەلار-خانەقین، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تەكسییەكە بە سەختی برینداربووەو بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاكراونەكە برینداربووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە.
باسی لەوەشكردووە، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایكبووی ساڵی 1970یە و دانیشتوی قەزای خانەقینە.
هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی روونكردووەتەوە كە رووداوەكە لە كاتێكدابووە كە ئەو ئۆتۆمبێلەی لە جۆری تەكسی بووە بە ئاراستەی قەزای كەلار رۆشتووە و ئەو ئۆتۆمبێلەشی كە لە جۆری تۆیۆتا كراون بووە بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە.
ئ.پ