کوردستانی
دادگای فیدراڵی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بڕیار دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
لەسەر سكاڵایەكی پەرلەمانتارێكی عیراق بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بڕیارە دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق كۆببێتە و یەكەم دانیشتن لەبارەی ئەو سكاڵایەوە ئەنجام بدات.
د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند"ئەو سكاڵایەی لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار كردووە دژی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكوەزیرانی عیراق و تێیدا داوایكردووە حكومەت و پەرلەمانی عیراق ناچار بكرێن ئەو هەڵەبجە بكەنە 19هەمین پارێزگای عیراق".
وتیشی"مەبەستی تۆماركردنی سكاڵاكە بۆ ئەوەیە گوشارێك دروستبكات بۆئەوەی لە پەرلەمانی عیراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسندبكرێت، یان دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاری بەپارێزگاكردنەكە دەربكات و پێویستی بە پەرلەمان نەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لەگەڵ سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی گفتوگۆی لەسەر ئەو بابەتە كردووە و ئەگەر هەیە بڕیار لە بەرژەوەندیی سكاڵاكە بدات، چونكە دادگاكە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداوە هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ بكاتە بازنەیەكی هەڵبژاردن".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی لە پەرلەمانە و چەند جارێكیش خرایە خشتەی كارەوە بۆ دەنگدان لەسەری، بەڵام دەنگی لەسەر نەدرا.
ئ.پ