کوردستانی
مەبەستی سەرەكی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە بارەی دوو خاڵی گومرگییەوە كە دەكەوێتە نێوان حكومەتی فیدراڵیی عیراق و هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكات.
شەوی رابردوو شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چوونە بەغدا و یەكێك لە تەوەرە گرنگەكانی گفتوگۆكانیشیان رێكەوتنە لەسەر هەریەك لە بازگەی گومرگی باوە مەحموود لەنێوان قەزای كەلار و خانەقین و بازگەی گومرگی سەد لەنێوان دهۆك و نەینەوا.
بەپێی زانیارییەكان، شاندی هەرێمی كوردستان دەیانەوێت باس لە هۆكاری دانانی ئەو دوو ئەو دوو بازگەیە بكەن، چونكە یاسایی نین و بارگرانیان بۆ بازرگانان درووستكردووە.
شاندەكەی هەرێم پێكهاتووە لە هەریەك لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان.
ئ.پ