کوردستانی
دەست بە تۆماركردنی ناوی فەرمانبەرانی كۆمسیۆن دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە 4/7/2024 ەوە دەست بە تۆماركردنی ناوی ئەو فەرمانبەرانە تۆمار بكرێت كە وەك فەرمانبەر بۆ سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دادەنرێن.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند"لە رۆژی 4/7/2024 ەوە بۆ ماوەی 20 رۆژ دەستدەكەن بە تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت وەك فەرمانبەری كۆمسیۆن بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان دابمەزرێن".
وتیشی"لە سنوری سلێمانی یەك ملیۆن دەنگدەر كارتی دەنگدانیان دەركردووە، بەڵام هێشتا ژمارەیەك لەو كەسانە سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆنیان نەكردووە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستدەكەن بە چارەسەركردنی كێشەی ئەو كەسانەی كە كێشە لە خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە"
باسی لەوەشكرد"سێ پارتی سیاسی نوێ لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵێك كاندیدی نوێ و سەربەخۆ خۆیان تۆمار كردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان".
ئ.پ