کوردستانی

لە سلێمانی 13 هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی 13 هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەكرێت
مەودا میدیا-
13 هەزار پارچە زەوی لەو زەوییانەی كە هێزە ئەمنییەكان وەریانگرتووە، ئامادەیە و  خاوەنەكانیان دەتوانن سەردانی شارەوانی سلێمانی بكەن بە مەبەستی تاپۆكردنی. 

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند"دوای بڕیارەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاپۆكردنی ئەو زەوییانە رێكارەكانیان دەستپێكردووە و لەمڕۆوە خاوەنی زەوییەكان دەتوانن سەردانی شارەوانی سلێمانی بكەن بۆئەوەی نوسراویان بۆ بكەن بە مەبەستی تاپۆكردنی زەوییەكانیان".

وتیشی"پێگە و رووبەری زەوی فەرمانبەرانیان دیاریكردووە و تەنها ستاف و بودجە و فەرمانێكیان پێویستە كە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەربچێت، بۆ ئەوەی كوژاندنەوە بۆ هەندێك لە زەوییەكان بكرێت، چونكە بەشێك لە زەوییەكان زەوی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و دارایین. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان