کوردستانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا 10% داشكاندن بۆ خویندكاران دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەڕێژەی (10%) لێخۆشبوون بۆ قەرزی خوێندكارانی بواری تواناسازی بكات.
لە گشتاندنێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا بە ژمارە (11576) لە ڕێكەوتی 24/6/2024 بە ئیمزای د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هاتووە، بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی و بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ كاندیدانی پێشوی بەرنامەی تواناسازی، بڕیاردراوە بە لێخۆشبون بە ڕێژەی (10%) تا ماوەی گەڕانەوەی قەرزەكانیان، بەمەرجێك بە یەك گوژمە و لە ماوەی سێ مانگدا قەرزەكانیان بدەنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەمە دەبێتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی كاندیدانی پێشووی بەرنامەی تواناسازی، ئەوانەی تاكو ئێستا پاكتاوی داراییان ئەنجام نەداوە، بتوانن پاكتاوی دارایی ئەنجام بدەن و سودمەندبن لە بڕیاری لێخۆشبون بە ڕێژەی (10%) لە قەرزەكانیان.
ئ.پ