ئابووری
ئاردى به‌شه‌خۆراك هه‌رزانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى ئاردى به‌شه‌خۆراك له بازاڕدا هه‌رزانبوو، فرۆشیارێكیش باس له هۆكارى نرخى ههرزانبوونهكهى ده‌كات.
عابید سه‌لیم، فرۆشیارى ئارد به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هۆكارى هه‌رزانبوونى نرخى ئاردى به‌شه‌خۆراك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێستا ئاردێكى زۆر له بازاڕ هه‌یه و خواستى كه‌میشى له‌سه‌ره".
باسى له‌وه‌شكرد "له وه‌رزى هاویندا، چونكه كاتى پێگه‌یشتنى گه‌نم، ئاردیش زۆر ده‌بێت، هه‌روه‌ها لهبهشهخۆراك هه‌ركات ئارد بدرێت به سه‌دان هه‌زار ته‌ن ئارد ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه و ئه‌وه‌ش هۆكارى ههرزانبوونهكهیهتى".
وتیشى "نرخى یه‌ك فه‌رده ئاردى 50 كیلۆیی به‌شه‌خۆراك بۆ 14 هه‌زار دینار هه‌رزانبووه".
ع