کوردستانی

له‌ رۆژئاواى كوردستان سه‌ربازى زۆره‌ ملێ به‌سه‌ر خه‌ڵك جێبه‌جێ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ رۆژئاواى كوردستان سه‌ربازى زۆره‌ ملێ به‌سه‌ر خه‌ڵك جێبه‌جێ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ چه‌ند میدیایه‌كى ئێرانى بڵاوبووه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌ستیانكردووه‌ به‌ سه‌پاندنى سه‌ربازى زۆره‌ ملێ.

له‌ ئێستادا هێزەکانی سووریای دیموكرات بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی خۆیان ده‌ستیانكردووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنى سه‌ربازى زۆره‌ ملێ و داوایانكردووه‌ پیاوان ئه‌وانه‌ى مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌ بچن خزمه‌ت بكه‌ن.

گۆڤاری عەنەب بەلەدی له‌و باره‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "خزمەتی زۆرەملێى پیاوان لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ده‌ستیپێكردووه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو هێزەکانی هەسەدە لە حەسەکە بە دانانی بازگه‌یه‌كى چاوەدێری و پشکنین، ئۆتۆمبێل راده‌گرێت بە مەبەستی گرتنی کەسانێک کە مەرجەکانی خزمەتی سەربازی زۆرەملێیان هەیە".

لاى خۆیه‌وه‌ جدان عه‌لى، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردى سوریا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "ئه‌و كاره‌ى هه‌سه‌ده‌ ده‌ستى داوه‌تێ باش نییه‌، چونكه‌ به‌ زۆره‌ ملێ ئه‌و كاره‌ ده‌كات به‌ خه‌ڵك و ئه‌مه‌ش باش نییه‌".

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ "ئەوان کەسانێک کە لەدایک بووی 1998 بۆ 2006ن بۆ خزمەتی سەربازی زۆرەملێ بانگهێشت دەکەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان