ئابووری

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌باره‌ى به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌باره‌ى به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم هاتووه‌ "دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر یه‌كخستنی سیاسه‌تی گومرگی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌خاڵه‌سنوورییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستوور له‌ نێوان هه‌ردوولا به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو". 

باس له‌وه‌شكراوه‌ "هه‌ریه‌ك له‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ حكوومه‌تی عیراقیش وه‌زیرانی ناوخۆو داد و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خوێندنی باڵا و به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئاماده‌ی بوون".

هه‌روه‌ها "له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌ردولا هاوڕابوون كه‌ یه‌ك سیاسه‌تی گومرگی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت بۆ پاراستی به‌رهه‌می ناوخۆ و جێبه‌جێكردنی رۆژنامه‌ی كشتوكاڵی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ هه‌ماهه‌نگی و كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت تا گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنی كۆتایی".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان