کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هه‌وڵمانداوه‌ تا ئه‌م هه‌ڵبژاردن دوربێت له‌ ساخته‌كاری

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: هه‌وڵمانداوه‌ تا ئه‌م هه‌ڵبژاردن دوربێت له‌ ساخته‌كاری

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ تاوتوێکران، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆ و هەوڵی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بەئامانجی خزمەتکردنی خەڵک و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر، رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ هاونیشتمانییان بەتایبەت لاوان و هاندانیان لە بوارە جیاوازەکاندا.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو، لەو بارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "هەوڵەکانمان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دوانەخستنییەتی بەبیانووی جیاواز، هەرێمەکەمان پێویستی بە هەڵبژاردنێکی بێگەردە تاوەکو ببێتە مایەی گۆڕانکاری لە پرۆسەی حوکمڕانی و بەهێزکردنی دامەزراوە یاساییەکان".

روونیشیکردەوە "هەوڵێکی زۆرمان داوە تاوەکو ئەم هەڵبژاردنە دووربێت لە ساختەکاری و یاریکردن بە دەنگی خەڵکەوە، بۆیە چاوەڕوانیی زۆرینەی هێز و لایەنە سیاسییەکان ئەوەیە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و لەوە زیاتر سەنگی هەرێمەکەمان نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان