ئابووری

نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد به‌راورد به‌ هه‌فته‌كانى رابردوو.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 148 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه‌، دواتریش بۆ 147 هه‌زار و 850 دینار دابه‌زى".

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار په‌یوه‌ندى به‌ سزادانى ئه‌و كۆمپانیاو نوسینگانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى سزادراون و دۆلاریان پێ نافرۆشرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan