کوردستانی
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌و شۆفێرانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه پێشتر داواى تابلۆى هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه هاتووه "ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانه ده‌كه‌ینه‌وه پێشتر داواکاریان پێشکەش کردوە بۆ ژمارەی دڵخواز و بێ رکابەرن دەتوانن سبەی واتە رۆژی سێشەممە رێکەوتی 2ى ته‌مووز، سەردانمان بکات بۆ تەواوکردن و تۆمارکردنی مامەڵەکانیان".
هه‌روه‌ها "ئاگاداری ئەو بەڕێزانەیش دەکەینەوە داواکاریان بۆ ئەم ژمارانەی خوارەوە کە لە لیستەکەدا تۆمار کراوە بەمەبەستی کڕین دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەشی تۆمار بکەن بۆ تیروپشك لە ڕۆژی چوارشەممە ێکەوتی 3ى ته‌مووز، كاتژمێر 9ى به‌یانى".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه "هەرهاوڵاتییەك خۆی ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت، پێویستە داواکار کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت".
ع