ئابووری

فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکاتەوە

مه‌ودا میدیا-

بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ فرۆشتنى دۆلار به‌ نرخى بانكى ناوه‌ندى له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ گه‌شتیاران.

بانکی ناوەندی عیراق نوسراوێکی ئاڕاستەی بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بازرگانی عێراق، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوەکان لە فڕۆکەخانەکان، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەردو جۆری (A,B) و لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران ئاگاداریان دەکاتەوە.

لە نوسراوەکەی بانکی ناوەندی ئاماژە بەوەکراوە " رۆژی 14ی مانگی (تەمموز/7) دیاریکراوە وەک وادەی کۆتایی بۆ دەستکردن بە میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەو بانک و کۆمپانیایانەی باسکران مافیان هەیە بڕی 15 هەزار دینار لە گەشتیاران وەربگرن بۆ هەر مامەڵەیەکی فرۆشتنی دۆلار پێیان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان