کوردستانی

مه‌سعود بارزانى ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود بارزانى ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

دواى زیاتر له‌ شه‌ش ساڵ، جارێكى تر مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا، ئه‌مجاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا.

رۆژنامه‌ى الشرق الاوسط بڵاویكرده‌وه‌ "دوای دابڕانێك كە ماوەی شه‌ش ساڵی خایاندووه‌، چاوەڕوان دەكرێت مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سبەینێ‌ چوارشه‌ممه‌، سەردانی بەغداد بكات".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "بارزانی بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ زۆرینەی سەركردە سیاسیەكان، بۆ دانانی چارەسەری كۆتایی بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و به‌غدا ده‌چێت".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "زەمینەی ناكۆییەكانی نێوان بەغدادو هەولێر كۆمەڵێك پرس لەخۆ دەگرێت، لەنێویاندا شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران و یاسای نەوت و غازو دۆسیەی هەڵبژاردن و هەڵوێست لەبارەی پارێزگای كەركوك، كە تائێستا سەركەوتوو نەبووە لە هەڵبژاردنی حكومەتە خۆجێییەكەی، سەرەڕای تێپەڕبوونی شه‌ش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان