کوردستانی

له‌ سلێمانى ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئۆتۆمبێلێك له‌ سنورى گه‌ڕه‌كى قوله‌ڕه‌یسى شارى سلێمانى ته‌قییه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه‌ هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ چى بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ سیستمى غازى هه‌بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌".

سامان نادر، به‌رپرسى سه‌نته‌رى فریاگوزاریی له‌ ته‌ندروستى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دوو كه‌س برینداربوون له‌ رووداوى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێكیان هه‌ردوو قاچى په‌ڕیووه‌".

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو چه‌ندین ئۆتۆمبێل كه‌ سیستمى غازیان بۆ به‌ستراوه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و زیانى گیانیش هه‌بووه‌.

سیستمى غاز، له‌ هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین ساڵه‌ هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ پێشتر هۆشداریی دراوه‌ له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان