کوردستانی
فهرماندهیهكى پارتى: ههموو تهمهنم بهخشییه پارتى بهڵام بهداخهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
فەرماندەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پشدەر و بتوێن وازهێنانی لە ریزەکانی حزبەکەی راگەیاند و دەڵێت تەمەنی جوانیی و گەنجیم بەخشیە پارتی و هەمووی بێهوودە دەرچوو.
عومەر عەلی هێرۆیی، فەرماندەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە سنوری پشدە و بتوێن لە نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەیدا بۆ حزبهكهى دهڵێت "لە دوای هەوڵ و کۆششیێکی بێ وچان و تەرخانکردنی تەمەنی جوانیم بۆ خزمەتکردنی رێباز و رێرەوی کوردایەتی و پارتایەتی بەداخەوە هەمووی بێهودە بوو".
باسى لهوهشكردووه "لەدوای دان بەخۆداگرتنێکی زۆر و گرنگی نەدان بە تێبینی و هەڵوێستی حیزبیانەی هەڤاڵە دڵسۆزەکانی ئەم سنورە، گەیشتمە ئەو رایەی لە مەودوا هەموو هەوڵەکانم بۆ خزمەت کردنی خانەوادەکەم تەرخان بکەم و هەموو بەرپرسیاریتی و ئیمتیازو مومتەلەکاتی سەربازی رەت دەکەمەوە".
ئهوهشى خستوهتهڕوو "داوا دەکەم بەرپرسیاریەتی هێز بدرێتە ئەوکەسانەی کە لە بەرژەوەندی "......" کاردەکەن، داوای لێبوردن لەو هەڤاڵە دڵسۆزو خوێن گەرمانە دەکەم کەماوەیەکی دوور درێژ بەیەکەوە بەهەموو تێبنیەکەوە کارمان کردو خۆنەچەمانە هاوکارو پشتیوانم بوون".
ع